یەکی ئایار لە ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا پیرۆزکرا

لە شارەکانی هامبۆرگ، بۆن و دۆرتموندی ئەڵمانیا و لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و پاریسی پایتەختی فەڕەنسا یەکی ئایار جەژنی کرێکاران پیرۆزکرا.

بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی یەکێتی، پشتگیری و تێکۆشانی کرێکار و رەنجدەران لە گەڕەکە جیاوازەکانی هامبۆرگ چالاکی ئەنجامدرا. لە دەگەبە هاوس میتینگ ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا سەرهاد چەتینکایا بڵاوکراوەیەکی خوێندەوە کە بە کوردی ئامادەکرابوو و دواتر لەسەر ناوی پلاتفۆرمی دیموکراتیکی هامبۆرگ هاتیجە دەرسیم قسەی کرد.

لە جونگفیرستیگیش میتینگێک بە بەشداری کەسایەتیە چەپەکانی ئەڵمانیا ئەنجامدرا و لەسەر ناوی کوردستانیان یاوز فەرسئۆغلۆ قسەی کرد و وتی، ئەردۆغان دەیەوێت کورد قڕ بکات و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناو ببات.

لە گەڕەکی فەل ستراس کۆمەڵێک لە ئتۆنۆمەکان هەوڵیاندا ڕێپێوانێک ئەنجام بدەن، بەڵام هێزەکانی پۆلیس ڕێگریان لێکردن.

بۆن

لە شاری بۆنی ئەڵمانیا ١ی ئایار جەژنی کرێکاران بە چالاکیەک پیرۆزکرا. لە چالاکیەکەدا سەندیکاکانی ئەڵمانیا، پارتە سیاسیەکان، بزوتنەوە چەپ و ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیکی بۆن ئامادە بوون.

تۆردموند

لە شاری تۆردموند گروپێک کە کوردیشیان لەناودا بووبە بۆنەی ١ی ئایار چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ئاڵای سەوز و سوور و زەرد و ئاڵاکانی بزوتنەوەی ژنان کوردستان بەرز کرانەوە و بە پێی ڕێوشوێنەکان لەدژی کۆرۆنا چالاکیەکە ئەنجامدرا.

گیەسین

یەکی ئایار لە شاری گیەسین لە کریجن پلاتز پیرۆز کرا. لە چالاکیەکەدا ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکرات بەشداری تێدا کرد. ڕاگەیەنراو خوێندرانەوە و بڵاکراوە بڵاوکرانەوە.

هیلبۆرن

لە شاری گیلبۆرنیش پارتە سیاسیەکان، سەندیکاکانی ڕەنجدەران و ناوەندی کۆمەڵگای کورد ١ی ئایاریان پیرۆز کرد و لە چالاکیەکەدا هێرشی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد شەرمەزارکرا.

لەندەن

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە گۆڕەپانی ترافالگار نزیکەی کە نزیکەی سەد ساڵە ١ی ئایاری تێدا پیرۆز دەکرێت، ئەمساڵ بە تەنها پانکارت هەڵواسران.

خوێندکارانی پارتیزان پانکارتی 'مارکس، هەگەل. ستالین، مائۆ'، 'بژی ١ی ئایار'، 'بژی پرۆلیتاریا ئینتەرناسیۆنالیزم، 'رۆژی یەکی ئایاری یەکگرتن، تێکۆشان و سەرکەوتن' هەڵواسران.

پاریس

لە پاریسی پایتەختی فەڕنەسا لە یەکێتی هێزی دیموکرات ١ی ئایاری پیرۆز کرد. لە چالاکیەکەدا پانکارت بە زمانی کوردی، تورکی و فەڕەنسا بەرزکرانەوە و بە سێ زمان 'بژی یەکی ئایار' پیرۆز کرا. موراد ڤارۆڵ وتەبێژی ئەنجومەنی کوردی دیموکراتیکی بیلیرس لە بیل و نووسەر زیا ئولەسوی، هاووتەبێژی دەرگای عەلەوی دیموکراتیکی پاریس حسێن کوچوککەلەش قسەیان کرد.

ف.ق